لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە خولێک لەبارەی ژیریی دەستکرد بەڕێوەچوو
ڕۆژی شەممە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و بەڕێوەبەری هۆشیاری و ژمارەیەک لە ئەفسەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، بە شێوەی ڕاستەوخۆ بەشدارییان لە خولی ژیریی دەستکرد (Artificial Intelligence) و کاریگەرییەکان و ڕەهەندە سەربازییەکانی ئەو تەکنەلۆجیایە لە ئاییندەی کەرتی سەربازیدا کرد، کە بەشێک لە ئەندامانی شانەی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و شانەی ئەمنیی وەزارەتی بەرگریی عێراق تێیدا بەشدار بوون، کە بە هاوکاریی ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕێکخرابوو.
سەرەتا تیشکخرایە سەر بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد و چۆنیەتی زاڵبوون بەسەر زیانەکانی، بە لەبەرچاوگرتنی سوودەکانی لە بواری سەربازیدا.
لە بەشێکی دیکەی ئەم خولەدا، باسی شێوازەکانی هۆشیاری و دوورکەوتنەوە لە زیانەکانی ژیریی دەستکرد کرا.