Skip to the content

نەخۆشخانەی پێشمەرگە بووەتە ناوەندێکی گرنگی تەندروستی بۆ نەخۆشانی پێشمەرگە

ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە ئاگەدارییەکدا سەرجەم پێشمەرگە قارەمانەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان ئاگەدار دەکاتەوە، کە دوای پشووەکانی سەرساڵ، دەست بە دروستکردنی دەفتەر چارەسەری مانگانە دەکرێت، بۆ ئەو چارەخوازانەی کە نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، بە مەبەستی وەرگرتنی دەرمانی مانگانە لە نەخۆشخانەی پێشمەرگە.
بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەک پێکدەهێندرێت و لە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ دەست بەکار دەبێت و لە ڕۆژانی یەکشەممە، سێشەممە و چوارشەممەی هەفتە دادەنیشێت. کە دەفتەری چارەسەری مانگانە تەنها بۆ پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان و کەسی پلەیەکی ئەم دووانە دروست دەکات.