Skip to the content

پرسەنامەیەک لە وەزیری کاروباری پێشمەرگەوە

بـە داخ و خەمێکی زۆرەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، لە ڕووداوی تەقینەوەی مینێکی کۆنی چێندراو لە ناحیەی کانی ماسێ، لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی سەربازیی خۆیدا، ن.ظ.د/8 موحەممەد ئەحمەد مستەفا، پێشمەرگە لە فەوجی یەکی لیوای چواری پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە شەهیدبوو.
بە ناوی وەزارەتی پێشمەرگەوە، پرسـە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەکەین. لە پەروەردگاری میهرەبان داواکارین گیانی شەهید محەمەد بە میهرەبانی و بەزەییی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامیش بە خانەوادە و هاوسەنگەرانی.
نەمری بۆ شەهیدانی کوردستان 
سەربەرزی بۆ خانەوادەی شەهیدان

شۆڕش ئیسماعیل
وەزیری کاروباری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٦ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥