کاروانێکی دیکەی هاوکارییەکانی سوپای ئەڵمانیا گەیشتە دەست هێزی پێشمەرگە
ڕۆژی پێنجشەممە ٩ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی لیوا روکن هۆشمەند حەیدەر ڕەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، عمید فەرمان زراری، جێگری بەڕێوەبەری میرەی گشتی، هاوکارییەکانی سوپای ئەڵمانیا لە لایەن کۆڵۆنێل تۆماس ڕیتەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، ڕادەستی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی میرەی سەربازی کرا، ئەو هاوکاری و پێداویستییانە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی میرەی گشتی بەسەر بنکەکانی ئەسنادی دهۆک و سلێمانی دابەش دەکرێن.