ئەمینداری گشتیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە فیرقەی یەکی پیادەی بەسەر کردەوە

ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی تەمموزی ٢٠٢٥، لیوا روکن هۆگر سەلاحەدین، فەرماندەی فیرقەی یەکەمی پیادە، پێشوازیی لە لیوا روکن بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، و شاندی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا، تیشک خرایە سەر ڕوونکردنەوەی پەرەسەندن و بەرەوپێشبردنی فەرماندەیەتیی فیرقەی یەکەمی پیادە، گفتوگۆ کرا سەبارەت بە کەموکوڕییەکان و پێداویستییە ڕاستەوخۆکان، و بەڵێن درا بە چارەسەرکردنیان و دابینکردنی یارمەتیی پێویست.
لە بەشی کۆتایی دیدارەکەدا، هەردوو لایەن جەختیان لەسەر گرنگیی بەرەوپێشبردن و هەماھەنگیی باشتری نێوان یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ بەهێزکردنی هاوکاریی سەربازی و بەدەستهێنانی ئەنجامێکی کارا کردەوە.