بنکەی مەشقی پیادەی دهۆك ژمارەیەك خولی جیاوازی بە کۆتا هێنا

لە چوارچێوەی پلانی مەشقی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتیی مەشقی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە، لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆك، کۆتایی بە چەند خولێکی جیاواز هات.
لە خولەکاندا ژمارەیەك پێشمەرگەی یەکەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەشداربوون؛ ماوەی ٣ هەفتە لە خولەکە بەردەوام بوون. تیایدا بەشداربووان بەشێوەی تیۆری و پڕاکتیکیی مەشق و ڕاهێنانیان لە بوارە جیاوازەکاندا ئەنجام دا. لە کۆتاییشدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووان.