Skip to the content

تیمێکی سەربازیی ئیتاڵیا سەردانی بنکەی مەشقی پیادەی دهۆکیان کرد

ئەمڕۆ ١٩ی تەمووزی ٢٠٢٥، تیمێکی سەربازیی ئیتاڵیا، بە سەرپەرشتیی جەنەڕاڵ سێرگیۆ کاردیا، ئەندامیەتیی عەقید ئەنتۆنیلۆ ئەندریاتولا و عەقید ستێفانۆ بیزۆتی، راوێژکارانی سەربازیی سوپای ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان، سەردانی بنکەی مەشقی پیادەی دهۆکیان کرد و لەگەڵ فەرماندەی بنکە و جێگر و ئەفسەرانی بنکەکە کۆ بوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە بەرەوپێشبردن و باشترکردنی پەیوەندییەکان و بەردەوامیی هەماهەنگیی نێوان بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک و راوێژکارانی سەربازیی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان کرایەوە.
لە کۆتاییدا، تیمی راوێژکارانی ئیتاڵیا وەک نیشاندانی پەیوەندیی دۆستایەتی هێزی پێشمەرگە و راوێژکارانی سەربازیی وڵاتەکەیان لە هەرێمی کوردستان، دیارییەکیان پێشکەش بە فەرماندەی بنکەی مەشقی دهۆک کرد.