خولێکی هۆشیاریی کەلتوریی هاوبەش لە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی کاروباری پێشمەرگە بەڕێوە چوو

لەژێر چاودێریی فەریق ڕوكن عیسا عوزێر،سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، لە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی وەزارەت، خولێکی هۆشیاریی کەلتوریی هاوبەش کۆتایی هات.
خولەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو، ژمارەیەك ئەفسەر لە یەکە جیاجیاکانی وەزارەتی پێشمەرگە تێیدا بەشداربوون، خولەکە تایبەت بوو بە هۆشیاریی كەلتووریی هاوبەشی گەلان و بەردەوامیدان به هەماهەنگی له پرۆژە فرەنەتەوەییەکاندا
.
شایانی باسە،خولەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ پاشکۆی
سەربازیی وڵاتی فەڕەنسا لە عێراق بوو، لەلایەن د. لیاندرۆ لۆزی راوێژکاری سەربازیی وڵاتی فەرەنسا بابەتەکانی خولەکە پێشکەش کران