Skip to the content

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد

فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لەدیوانی وەزارەت، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ کوپەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەهەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا، لیوا روکن محەممەد سەعید، بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکان، لیوا روکن دلێر تاهر، بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکی ئەرکان ئامادە بوون، بابەتە هاوبەشەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی سەربازیی وڵاتی ئەڵمانیا لە هەرێم، خرانە بەرباس و گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا؛ هاوكارییه‌كانی وڵاتی ئەڵمانیا لە بواری لۆجستی، تەندروستی و میدیایی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌شێكی تری گفتوگۆكانی ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.
لەکۆتاییی دیدارەکەدا، دووپات لەبەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کرایەوە. سەرۆکی ئەرکان خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان بوو، لەمبارەیەوەش ئامادەیی وەزارەتی نیشاندا، لە هاوکاری و هەماهەنگیکردنی زیاتر لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمان و بەتایبەت ڕاوێژکارانی سەربازیی ئەڵمانیا.