Skip to the content

شاندێکی هاوبەشی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و هاوپەیمانان کۆلێژی ئەرکانیان بەسەر کردەوە

عەمید روکن فەرەیدون عەودەل حەمەڕەش، ڕاگری کۆلێژی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە بە وەکالەت، پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان کرد؛ کە لە عەمید نیزام عەلی موتەلیب، عەمید ئیبڕاهیم مەلا شیخ، لە وەزارەتی پێشمەرگە، کۆڵۆنێڵ پیتر ئیڤاسک، کۆڵۆنێڵ چاد فیتزبێرگ، مێجەر پیتەر پاپایی و راد گرفن، ڕاوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان پێکهاتبوو.

سەردانەکەی شاندی هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ کۆلێژی ئەرکان، بۆ مەبەستی هەماهەنگی و ئامادەکارییەکان بۆ چۆنیەتیی بەڕێوەچوون و کردنەوەی خولی مەشق و ڕاهێنانەکان، بۆ ستافی ئەفسەرانی فیرقەکان و دیاریکردنی ڕۆڵ و ئەرکەکانی کۆلێژی ئەرکان بوو.
دواتر شاندی میوان، بۆ زیاتر ئاگاداربوون لە بارودۆخ و ڕەوشی خوێندن لە کۆلێژی ئەرکان، هۆڵەکانی خوێندن و مەشق و ڕاهێنانیان بەسەر کردەوە.