فەرماندەی فیرقەی دووی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە دوو تیمی سەربازیی هاوپەیمانان کرد

لەبارەگای فیرقەی دووی پیادە، لیوا ڕوکن ڕێبوار محێ دین، فەرماندەی فیرقەی دووی پیادە، بە جیا پێشوازی لە تیمی ڕاوێژکارانی سەربازیی سوپای ئەمریکا و تیمێکی ڕاوێژکارانی سوپای ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لەو دیدارانەدا، کە ئەفسەرانی باڵای فیرقەی دوو ئامادەیبوون، فەرماندەی فیرقە، بە ووردی باسی لە ڕووداو و پێشهات و گۆڕانکارییە سەربازیی و ئەمنییەکان کرد. هەروەها هەماهەنگی و پاڵپشتیی هاوپەیمانانی بۆ هێزی پێشمەرگە بەرزنرخاند.
لە دیدارەکەدا، تیمەکانی هاوپەیمانان دووپاتیان لە بەردەوامی پەیوەندییەکان و هەماهەنگیکردن لەگەڵ هێزی پێشمەرگە کردەوە و بەرەوپێشچوونەکانی فیرقەکانیان لەڕووی کاروبارە کارگێڕی و مەیدانییەکان، وەک هەنگاوێکی گرنگ زانی؛ لە پڕۆسەی ڕێکخستنەوەی سەرکردایەتی و کۆنترۆڵکردن لەناو یەکە سەربازییەکاندا.