Skip to the content

فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی یەک پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد

فەریق سیهاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی یەک، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ کوپەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا، گفتوگۆیان لەبارەی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هێزەکانی ئەڵمانیا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرد؛ لای خۆیەوە فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی یەک، سوپاسی هاوکارییەکانی سوپای ئەڵمانیای کرد. هەروەها فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا بەردەوامیی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی دووپات کردەوە.