Skip to the content

لە چوارچێوەی پلانی ساڵانەی وەزارەتی پێشمەرگە سیمینارێک لەسەر هۆشیاریی ئاسایشی نەتەوەیی بەڕێوە چوو

ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی هۆشیاریی نیشتمانی، لە چوارچێوەی پلانی ساڵانە، بۆ ئەنجامدانی خولەکانی هۆشیاریی نیشتمانی و ئاسایشی نەتەوەیی، لەناو یەکەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک، سیمینارێکی لەسەر هۆشیاریی ئاسایشی نەتەوەیی بۆ خولی ڕشتەی پیادە، لە بنکەی مەشق بەڕێوە برد.

لە سەرەتای سیمینارەکەدا، عەمید محەممەد سدیق، بەڕێوەبەری هۆشیاریی نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە، تیشکی خستەسەر، ئاسایشی نەتەوەیی. هەروەها، پێناسەیەکی چەمکی ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕۆڵی بنیاتنان و پاراستنی کیان و گرنگی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی کرد. لە میانەی سیمینارەكەدا، ڕۆڵی هێزی سەربازی، وەک بنەمایەکی ئاسایش و کارامەیی لە پارێزگاری کردن، ئامانجەکانی ئاسایشی نەتەوەیی بۆ بەشداربووان ڕوون کردەوە.

لە درێژەی سیمینارەکەدا، ڕائید ئارام ناسیح، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی هۆشیاریی نیشتمانی، تیۆرەکانی چەمکی ئاسایشی نەتەوەیی، لە ڕووی فەلسەفی ڕوون کردەوە و تیشکی خستەسەر تیۆری فەلسەفی کە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، چۆن هێز و دەسەڵات، کاریگەری لەسەر پێناسەکردنی ئاسایش هەیە؛ هەروەها چۆن تیۆری فەلسەفە تێڕوانینی جیاوازی سەبارەت بە سروشتی مرۆڤ، دەوڵەت و چۆنیەتیی بەدەستهێنانی ئاسایش هەیە.