هاوپەیمانان پاڵپشتیی پرۆسەی چاکسازیی هێزی پێشمەرگە دەکەن

ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٥، فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ سال، فەرماندەیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا، ڕێکخستنی کارەکانی سەرکردایەتیى دەڤەرەكان و یەکخستنەوەی هێزەکان تاووتوێ کرا و پاڵپشتی و هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە لە سەرخستنی ئەم پرۆسەیە بە پێویست زانرا.
سەرۆکی ئەرکان، ئاماژەی بەوەدا، کە هەموو توانایان دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی پێشمەرگە و توانا سەربازییەکانی لە هەموو ڕوویەکەوە بەهێزتر بکەن و هەوڵی بەردەوام هەیە بۆ ئەوەی کارەکانی فەرماندەیی دەڤەرەکان، بە هەماهەنگیی لەگەڵ ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان جێبەجێ بکەن. سەرۆکی ئەرکان، ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجیانە ناوچەی سەرکردایەتیى سەربازی و ۱۱ فیرقەی پیادەدا ڕێک بخەنەوە.
ئەم هەنگاوانە بەدەستهێنانی بەشێکی بنەڕەتییە لە ئامانجەکان، لە پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.