وەزارەتی پێشمەرگە پشکنینی بەدواداچوونی بۆ لیوای سیی پیادە ئەنجام دا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پشکنینی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، بە سەرپەرشتیی لیوا عەبدولعەزیز حەمید، ناسراو بە (حوسێن عەسکەری)، بەڕێوەبەری گشتیی پشکنین، عەمید رووکن فەرهاد ڕەسوول، جێگری بەڕێوەبەر و ژمارەیەک ئەفسەری دیکە، پشکنینیان بۆ چەند بەشێکی جیاوازی لیوای سیی پیادە ئەنجام دا.
ئامانجی پشکنینەکە وەک بەدواداچوونە بۆ شێوازی بەڕێوەبردنی کاروبارەکان و دیاریکردنی ئاستی جێبەجێکردنی ڕێکار و ڕێنماییەکان.
ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر لیژنەکە پشکنینی فێرکاریی بۆ لیوای سیی پیادە ئەنجام داوە؛ بڕیاریشە پڕۆسەی پشکینینەکانی فێرکاری، تاقیکاری و لەناکاو، بەردەوام بێت و سەرجەم یەکە و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بگرێتەوە.