Skip to the content

پشکنینی بەدواداچوون بۆ لیوای بیست و هەشتی پیادە لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ئەنجام دا

بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتی (المفتشية العامة)ی وەزارەتی پێشمەرگە، پشکنینی بەدواداچوونی کاروبارەکانی بۆ لیوای بیست و هەشتی پیادە ئەنجام دا.

پشکنینەکە لەلایەن لیژنەیەکەوە لە ڕۆژانی ٣٠ی حوزەیران و ١ی تەمموزی ٢٠٢٥، لە بەڕێوەبەرایەتی پشکنینی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، بە سەرپەرشتی لیوا د. عبدالعزیز حمید ناسراو بە (حسن عەسکەری) بەڕێوەبەڕی پشکنینی گشتی، عمید روکن فەرهاد رەسوڵ جێگری بەڕێوەبەر، ژمارەیەک ئەفسەری پشکنەر، لە چەند بەشێکی جیاواز ئەنجام درا، ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشتر لێژنەکە پشکنینی فێرکاری بۆ لیوای بیست و هەشتی پیادە ئەنجام دابوو، تیایدا چەند رێکار و ڕێنماییەکیان پێدا بوون، ئەم پشکنینەش وەك بەدواداچوونێکە بۆ شێوازی بەڕێوەبردنی کاروبارەکان و دیاری کردنی ئاستی جێبەجێ کردنی رێکار و رێنماییەکان، لە سەرجەم بەشەکانی لیوا.

شایانی باسە، پڕۆسەی پشکنینی فێرکاری و پشکنینی تاقیکاری و پشکنینی لەناکاو، بەردەوام دەبێت و سەرجەم یەکە و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، دەگرێتەوە.