ڕاوێژکاری هێزەکانی هاوپەیمانان سەردانی کۆلێژی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد

ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، عمید روکن فەرەیدون عەبدول حەمەڕەش، ڕاگری کۆلێژی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ ئیڤاسک ڕاوێژکاری هێزەکانی هاوپەیمانان و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا، شێواز و بارودۆخی ئەو خول و مەشقانەی کە لە کۆلێژی ئەرکان بۆ ئەفسەران و ستافی فیرقەکان ئەنجام دەدرێن، تاوتوێکرا.
هەردوولا جەختیان لە گرنگی و پێویستی بەڕێوەچوونی ئەو جۆرە خولانە کردەوە، بە مەبەستی زیاتر بەرەپێشچوونی کاروباری فیرقەکان.
هەروەها بۆ زیاتر ئاگاداربوون لە پێداویستی و کەموکوڕییەکانی کۆلێژ، بەمەبەستی دابینکردن و چارەسەرکردنیان، شاندی میوان بەشەکانی کۆلێژی ئەرکان و هۆڵەکانی خوێندن و مەشق و ڕاهێنانیان بەسەرکردەوە.