جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لەگەڵ ئەفسەرانی فیرقەکان و لیواکان کۆبوەوە

لیوا روکن هۆشمەند حیدەر ڕەشید جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بۆ ئیدارەومیرە، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی میرەی سەربازی، لەگەڵ ئەفسەرانی ئیدارە و جێگرانی ئیداری فیرقەکانی(٥،٤،٣،٢،١) و لیواکانی(٢٦،١٩،١٧،١٥،١٢،١١،٧،٦،٥،٣،٢)پیادە و فەوجی بەرگری وەزارەت و بنکەکانی مەشقی کەرکوک و سلێمانی و دهۆک و ئینزیباتی عەسکەری، کۆبوەوە، بە مەبەستی رێکخستنەوەی کاروباری کارگێری و ئامادەکردنی خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران.
لە کۆبوونەوەکەدا، تیشکخرایە سەر رێکخستنەوەی کاروبارە کارگێرییەکانی وەزارەت و ئامادەکردن و کارکردنی خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران، بۆ ئەمەش بە سەرنج و تێبینی گرنگ و ئاماژەدان بە هەنگاوی کاری داهاتوو و هەماهەنگی زیاتر لە خوێندنەوە بۆ بەدامەزراوەیی کردنی کاروبارە کارگێرییەکانی بەڕێوەبردن و پلە بەرزکردنەوە لە ئایندەدا و کارکردن بۆ سەر راستکردنی کاروبارەکان گفتوگۆی لەبارەوە کرا، لەلایەن جێگری سەرۆکی ئەرکان و ئەفسەرانەوە گفتوگۆی پێویستی لەبارەوە کرا، بریاردرا هەنگاوی جددی و پێویست بنرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاستەنگەکانی بەردەم کارەکانیان.