خولی رشتەی گەیاندنی ژمارە دوو کۆتاییی هات

لە چوارچێوەی پلانی مەشقی بەڕێوەبەرایەتیی رشتەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە مەبەستی پەرەپێدان بە تواناکانی ئەفسەران لە رشتە جیاوازەکان، بە ئامادەبوونی لیوا کازم لەزگین، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گەیاندن، عمید احمد سادق، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی رشتەکان، جێگری بەڕێوەبەری گەیاندن، خولی رشتەی گەیاندنی ژمارە دوو کۆتاییی هات؛ کە بۆ ئەفسەرانی تازە دەرچوو لە هەردوو کۆلێژی سەربازیی زاخۆ و قەڵاچوالان کرابووەوە.
خولەکە ماوەی ١٢ هەفتە بەردەوام بوو، ژمارەیەک ئەفسەری تازە دەرچوو لە کۆلێژە سەربازییەکان بەشداربوون؛ تیایدا بەشێوەی تیۆری و پڕاکتیکیی وانەکان خوێندران. لە کۆتاییی خولەکەشدا بڕوانامەی رشتەی گەیاندن پێشکەش بە ئەفسەرانی بەشداربوو کرا.