زنجیرە سیمینارەکانی هۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامن

لە بەڕێوەبەرایەتیی میرەی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، عەمیدی مافپەروەر محەممەد سدیق، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی هۆشیاریی نیشتمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتیمانیی وەزارەتی پێشمەرگە، سیمینارێکی هۆشیاریی لەژێر ناونیشانی (هۆشیاری و ئاسایشی نەتەوەیی)، پێشکەش بە ئەفسەرانی بەشداربوو لە خولی رشتەی گەیاندن کرد.
لە سیمینارەکەدا، تیشك خرایەسەر هۆشیاری و ئاسایشی نەتەوەیی لەپێناو پاراستنی وڵات. لەناو هێزەکانی پێشمەرگەدا پێویستە هۆشیاری و ئاگایی زیاتر هەبێت، بۆ بەرەنگاربوونەوە و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان لەو بارەوە؛ ئەمەش بە ئەرکێکی سەرەکی و هەستیاریی پێشمەرگە پێناسە کرا.
هەر لە سیمینارەکەدا، بەڕێوەبەرەی هۆشیاری چەمکی (هۆشیاری و ئاسایشی نەتەوەیی)، لە ئەرکی سەربازیدا بۆ بەشداربووانی خولی رشتەی گەیاندن، شیکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، کە هاوکاریی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی، لە هەموو ئاست و چینەکان لە بواری هۆشیاری و ئاسایشی نەتەوەیی پێویست و گرنگە بۆ پاراستنی وڵات.