Skip to the content

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە ڕاوێژکاری بەرگری شانشینی یەکگرتوو کرد

فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ کریستۆفەر هێلیێر، ڕاوێژکاری بەرگریی تایبەت لە کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا، کە لیوا روکن محمد سعید، بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەت ئامادەیبوو، وێڕای خۆناساندنی وەک ڕاوێژکاری بەرگریی تایبەت لە کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر، سەرۆکی ئەرکان بەخێرهاتنی کۆڵۆنێڵ کریستۆفەری کرد و ئامادەیی وەزارەتی دەربڕی بۆ هاوکاری و هەماهەنگی دوولایەنە. هاوکات ڕۆڵی ڕاوێژکارانی بەریتانیای لە هەرێمی کوردستان بەرزنرخاند، لە هاوکاری و هەماهەنگی بەردەوامیان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە.