Skip to the content

فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانيی یەک پێشوازیى لە بەرپرسی دەستەی ڕاوێژکارانی کرد

ڕۆژی چوارشەممە،٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٥، فەریق سیهاد بارزانی فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیى یەک، پێشوازیى لە کۆڵۆنێڵ نێیلس، فەرماندەی دەستەی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان بۆ کاروباری ئۆپەراسیۆنەکان لە هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک ڕاوێژکاری سەربازیی هاوپەیمانان کرد.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی نێوان ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان و هێزەکانی پێشمەرگە کرا، هەردوولا جەختیان لە باشترکردن و زیاتر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان و هاوکاری و هەماهەنگییەکان كردەوە.