Skip to the content

لیوای چواردەی پیادە ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنی ئەنجام دا

بە مەبەستی دابین کردنی ئارامی و ئاسایشی زیاتر بۆ ناوچەکە، کاتژمێر چواری بەیانی تاوەکوو هەشتی بەیانی، لیوای چواردەی پیادەی سەر بە فیرقەی یەکی پیادە، بە سەرپەرشتی عمید روکن علمی مزووری، فەرماندەی لیوا، لە سنووری چیای قەرەچوغ ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنی ئەنجام دا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، گوندەکانی ئەو سنوورە و چیای قەرەچوغ و گەلی تاراوە و مەلا کاغە، کێوماڵ کران؛ هەروەها گەڕان و پشکنین بۆ مۆڵگە و حەشارگەی تیرۆریستانی داعش لەو ناوچانەدا ئەنجام درا.
ئەمەش لەپێناو نەهێشتنی جموجۆڵی تیرۆریستان و دابین کردنی سەقامگیریی زیاتر بۆ خەڵك و گوندەکانی ناوچەکە بوو.