لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆك خولی ژمارە یەکی رشتەی پیادە بە کۆتا هات

ڕۆژی ٢٥ ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، لە چوارچێوەی کاروچالاکییەکان و پلانی بەڕێوەبەرایەتیی ڕشتەکان، بۆ کردنەوەی خولی ڕشتە جیاوازەکان بۆ ئەفسەرانی تازە پێگەیشتووی دەرچووی کۆلێژەکانی سەربازی بە مەبەستی پەرەپێدانی ئەفسەران، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی ڕشتەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک خولی ژمارە یەکی ڕشتەی پیادە بۆ ئەفسەران کۆتایی هات.
خولەکە بۆ ماوەی دە هەفتە بەردەوام بوو، ژمارەیەک ئەفسەری تازە دەرچووی کۆلێژەکانی سەربازیی زاخۆ و قەڵاچوالان بەشداربوون، تیایدا بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی وانەکانی تایبەت بە ڕشتەی پیادە خوێندران، لە کۆتایی خولەکەشدا، بەشداربووان بڕوانامەیان پێبەخشرا.