لە بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی ژمارەیەک خولی جیاواز کۆتاییان هات

لە چوارچێوەی پلانی مەشقی ساڵانەی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان، بە ئامادەبوونی عەقید شاهین ئەحمەد، فەرماندەی بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی، کۆڵۆنێڵ ئەنتۆنیلۆ ئەندریاتۆلا، فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا، ڕێوڕەسمی کۆتاییی چەند خولێکی جیاواز بەڕێوە چوو.
لە خولە جیاوازەکاندا ژمارەیەك ئەفسەر و پێشمەرگەی یەکەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەشداربوون؛ ماوەی ٣ هەفتە بەردەوام بوون. تیایدا بەشداربووان بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی مەشق و ڕاهێنانیان لە بوارە جیاوازەکان ئەنجام دا؛ لە کۆتاییشدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووان.