لە بەشی تەکنەلۆجیا و زمانەکان خولێکی زمانی ئیتاڵی کۆتایی هات

بە سەرپەرشتی عمید جەوهەر صالح ئەحمد، جێگری بەڕێوەبەری چاکسازی، بەئامادەبوونی کۆڵۆنێڵ ئەنتۆنێلۆ ئاندریاتۆلا، فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان، بەشی تەکنەلۆجیا و زمانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی، ڕێوڕەسمی کۆتاییی هاتنی خولی زمانی ئیتاڵی، بۆ ژمارەیەك ئەفسەر و کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوە برد.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، جێگری بەڕێوەبەری چاکسازی لە وتەیەکدا جەختی لە گرنگیی پاڵپشتیی هێزەکانی ئیتاڵیا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە کردەوە. هەروەها فێربوونی زمانی ئیتاڵی وەکو دەروازەیەك بۆ بەشداری لە خولە نێودەوڵەتییەکان بینی و هیوای خواست کە بەردەوامی بدرێ بەو پاڵپشتییەی ڕاوێژکارانی ئیتاڵیا بۆ هێزی پێشمەرگە.
کۆڵۆنێڵ ئەنتۆنێلۆ، فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا، سوپاسی بەشی تەکنەلۆجیا و زمانەکان و بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی کرد و پیرۆزبایی لە دەرچووانی خولەکە کرد و ئامادەیی وڵاتی ئیتاڵیای نیشاندا، بۆ بەردەوامی پاڵپشتییەکانیان و کردنەوەی خولی زیاتر لە داهاتوودا.
خولەکە لەژێر سەرپەرشتی و بە پاڵپشتیی هێزەکانی ئیتاڵیا بەڕێوە دەبرا، تیایدا ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگە تیایدا بەشداربوون.