Skip to the content

هاوپەیمانان جەخت لە پشتیوانی هێزی پێشمەرگە و هاوکاری لە ڕێکخستنی هێزەکان دەكەن

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٥، لیوا ڕوکن هۆشمەند حەیدەر ڕەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ سال، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا، ڕێکخستنی کارەکانی سەرکردایەتیی دەڤەركان و یەکخستنەوەی هێزەکان تاوتوێ کرا، پاڵپشتی و هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە لە سەرخستنی ئەم پرۆسەیە بە پێویست زانرا٠

جێگری سەرۆکی ئەرکان ئاماژەی بەوەدا، کە هەموو توانایان دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی پێشمەرگە و توانا سەربازییەکانی لە هەموو ڕوویەکەوە بەهێزتر بکەن ؛هەوڵی بەردەوام هەیە بۆ ئەوەی کارەکانی سەرکردایەتیى دەڤەرەکان بە پشتیوانيی هاوپەیمانان جێبەجێ بکەن٠