Skip to the content

وەزیری کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی باڵای شانشینی بەریتانیا کرد

ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٥، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەدمیراڵ ئێدوارد ئاڵگرین، ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی بەرگریی شانشینی بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، ئاندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی سەربازيی یاوەریان کرد.
‎لەدیدارەکەدا، عەبدولخالق بابیری، بریکاری وەزارەت و ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە تێیدا ئامادە بوون.
‎وەزیری پێشمەرگە و گەورە ڕاوێژکاری بەریتانیا باسیان لە دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، بە تایبەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و دەرەنجامەکانی پرۆسەی چاکسازی و ئەو سەقامگیریی لە سایەی پێشمەرگەوە بەدەستهاتووە کرد.
‎وەزیری پێشمەرگە ستایشی ڕۆڵی باڵای بەریتانیای بۆ هاوکاری و پاڵپشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان كرد. ئاماژەی بەوەشکرد، بەریتانیا لە گشت قۆناغە جیاجیاکاندا پاڵپشتیی گەلی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە، بە تایبەت لە تێکشکاندنی داعش، مەشق و ڕاهێنان و ڕاوێژدان بە هێزی پێشمەرگە و پاڵپشتیکردنی لە ڕووی لۆجیستیەوە. بۆ ئەمەش، وەزیری پێشمەرگە سوپاسی ڕۆڵی باڵای کونسوڵی گشتی، ئەفسەرانی باڵا، ڕاوێژکارانی بەرگری و سەربازانی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد؛ کە بەردەوام هاوکاریی وەزارەتی پێشمەرگەی کردووە.

‎ئەدمیراڵ ئاڵگرین، جەختی لە بەردەوامیی پەیوەندییەکان و پاڵپشتی و پشتیوانیی بەریتانیا بۆ هێزی پێشمەرگە کردەوە، بە تایبەت لە سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و گوتی: "هێزی پێشمەرگە، پارێزەری ئارامی و ئاسایشی ناوچەکەیە و دەستکەوتی مەزنی بەدەستهێناوە"دڵنیایدا کە بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە و پشتیوان دەبێت