کۆتایی بە خولی شەشی پەرەپێدانی کۆمپیوتەر لە وەزارەتی پێشمەرگە هات

ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری مەشقی سەربازی و بەڕێوەبەری تەکنۆلۆژیای زانیاری و جێگری بەڕێوەبەر و نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی ڕشتەکان و ژمارەیەک ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی تەکنۆلۆژیای زانیاریی وەزارەتی پێشمەرگە، کۆتایی بە خولی ژمارە شەشی پەرەپێدانی کۆمپیوتەر هات. کە بۆ ژمارەیەک پلەدار و پێشمەرگەی یەکە جیاوازەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە کرابووەوە.
خولەکە ماوەی یەک مانگ بەردەوام بوو، ۲٠ پلەدار و پێشمەرگە لە یەکە جیاوازەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەشدار بوون، تیایدا بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی وانەکانی تایبەت بە تەکنۆلۆژیا و زانیاری خوێندران، لە کۆتایی خولەکەشدا بڕوانامە بەخشرایە بەشدار بووان.