بەڕێوەبەرایەتيی تەکنەلۆجیای زانیاريی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کۆتایی بە خولی پێنجی پەرەپێدانى کۆمپیوتەر هێنا

بە مەبەستی پەرەپێدانی تواناکانی هێزەکانی پێشمەرگە، ڕۆژى چوارشهممه ٤ى حوزەیرانى ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتيی تەکنەلۆجیای زانیاریی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، کۆتایی بە خولی ژمارە پێنجی پەرەپێدانى کۆمپیوتەر هێنا، کە بۆ ژمارەیەک پلەدار و پێشمەرگەى یەکە جیاوازەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە کرابووەوە.
خولەکە ماوەی مانگێك بەردەوام بوو، ژمارهيهك پلەدار و پێشمەرگە لە یەکە جیاوازەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەشدار بوون، تیایدا بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی وانەکانی تایبەت بە تەکنەلۆجیا و زانیاری خوێندران، لە کۆتایيی خولەکەشدا بڕوانامە بە بەشداربووان بهخشرا.