Skip to the content

كۆتايى به‌ خولی ڕاهێنانی سەرکردایەتیکردنی شەڕ بۆ ستافی فیرقەی شەشی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە هات

بە چاودێریى ئیبراهیم ساڵح، فەرماندەی فیرقەی شەشی هێزی پێشمەرگە و پاش دە هەفتە لە ڕاهێنانی ئەفسەران لەلایەن هێزەکانی ئەمه‌ریکاوه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٤ی حوزەیران ٢٠٢٥، کۆتایی بە ڕاهێنانی خولی سەرکردایەتیکردنی شەڕ (cpx) هات.
مەبەست لە ڕاهێنانەکان، فراوانکردنی بیر و تێڕوانینەکانی بەرپرسی بەشەکان و جێگری بەشەکان و ئاشناکردنیان بە نوێترین زانستی سەردەمیيانەيه‌، تا لە هەموو حاڵەتێکدا بتوانن بەشێوەی زانستیيانە شەڕەکان بەڕێوە ببەن.