Skip to the content

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان سەردانی بنکەی مەشقی دهۆکی کرد

ڕۆژى سێشەممە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیيەکان، سەردانی بنکەی مەشقی پیادەی دهۆکی کرد و لەلایەن فەرماندەی بنکە و ئەفسەرانەوە پێشوازییان لێ کرا.
لەو سەردانەدا کوردەوان نەقشبەندی، سەرۆکی لیژنەكه‌، سیمینارێکی بۆ ئەفسەرانی بەشداربووی خولی ڕشتەی پیادە پێشکەش کرد و مەترسیيەکانی بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر و ڕێکارەکانی هۆشیاری و چۆنیيەتيی بەرەنگاربوونەوەی ئه‌و ماددانه‌ لە یەکە سەربازییەکان و چۆنیيەتيی ڕێکاری یاسایی لە کاتی ڕوودانی تاوانی بەکارهێنان و بازرگانی بەو ماددانه‌، بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و کارتێکارە عەقڵیيەکان ژمارە يه‌كی ساڵی ٢٠٢٠ی بەرکار لە هەرێمی کوردستان بۆ ئامادەبووان باسکرد.