بەڕێوەبەرایەتيی چاکسازیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە كۆتايى به خولێکی هۆشیاريی کولتووريی هاوبەش هێنا

چوارشهممه ٤ی حوزەیرانی ۲٠۲٥، لەژێر چاودێریی عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، لە بەڕێوەبەرایەتيی چاکسازیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، خولێکی هۆشیاريی کولتووريی هاوبەش کۆتایی هات.
خولەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، بیست و حەوت ئەفسەر لە یەکە جیاجیاکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداربوون، کە تایبەت بوو بە هۆشیاريی كولتووريی هاوبەشی گەلان و بەردهوامیدان به هەماهەنگی له پرۆژە فرەنەتەوەییەکاندا.
شایانی باسە، ئەم خولە بە هەماهەنگى و پاڵپشتيى باڵیۆزخانە و پاشكۆى سهربازيى فەرەنسا لە عێراق كرابووهوه.