جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سەردانی چەند لیوایەکی پیادەی هێزی پێشمەرگەی کرد

ڕۆژی یەکشەممە، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، هۆشمەند حەیدەر ڕەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە و سەلیم سورچی، بەڕێوهبەری جموجۆلی سەربازی، سەردانی لیواکانی چواردە، هەژدە و بیست و یەکی پیادەیان کرد و لەلایەن فەرماندە و ئەفسەرانەوە پێشوازییان لێ کرا.
ئامانج لە سەردانەکە، ئاگاداربوونە لە بارودۆخ و ڕەوشی توانا سەربازییەکان و پێداویستییە لۆجستییە گرنگەکانی لیواکان و فەوجەکان؛ هەروەها چۆنیەتیی باشترکردن و ڕایيکردنی کاروبارەکانیان و گوێگرتن لە داواکارییەکانیان.