فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانيی یەک پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد

سیهاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەیيی هێزەکانی پشتیوانيی یەک، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ ڕاب براندستێتەر، فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری كرد و گفتوگۆیان لەبارەی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە كرد. دواتر کۆڵۆنێڵ براندستێتەر کۆتاییهاتنی ئەرکهكانى لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
سیهاد بارزانی سوپاسی فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد، لەپای ئەو خزمەتەی بە هێزەکانی پێشمەرگەی کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوويدا.