لە بارەگای فیرقەی سێی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە كۆتايى به خولێکی مەشق و ڕاهێنان هات

ڕۆژى چوارشهممه ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، لە بارەگای فیرقەی سێی پیادە، بە ئامادەبوونی هاشم سیتەیی، فەرماندەی فیرقەی سێی پیادە و کۆڵۆنێڵ دارین، ڕاوێژکاری سەربازيی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، خولێکی مەشق و ڕاهێنانی مەیدانيی کورتخایەن، بە هاوکاريی تیمی ڕاوێژکارانی سەربازيی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کۆتایی هات.
له خولهكهدا ژمارەیەک ئەفسەر و پێشمەرگەى فیرقەی سێی پیادە بەشدار بوون و بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی مەشق و ڕاهێنانیان ئەنجام دا..