Skip to the content

وه‌زيرى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ پێشوازى له‌ بەرپرسی ڕاوێژکارانی سەربازيی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان كرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری كاروبارى پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ براندستێتەر، بەرپرسی ڕاوێژکارانی سەربازيی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: کۆڵۆنێڵ براندستێتەر، وەک خەمخۆر و دڵسۆزی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بەردەوام پشتیوانمان بووە و ئومێدەوارین ئەم پەیوەندییە بەهێزەی نێوانمان بەرەوپێش بچێت و لە هەموو کاتێکدا پاڵپشتى یەکتر بین.
بەرپرسی ڕاوێژکارانی سەربازيی هاوپەیمانان گوتى: خۆشحاڵ بووم لە ماوەی كاركردنمان بۆ بەهێزکردن و پتەوکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، وەک تیمێکی پێکەوەیی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە لە هەوڵی بەردەوامدا بووین و توانیومانە دەستکەوتی زۆر باش بەدەست بهێنین و هیوادارین پرۆسەی چاکسازی سەربکەوێت.
لە بەشێکی تری گوتەکانیدا، کۆڵۆنێڵ براندستێتەر ڕایگەیاند:” هەوڵەکانى وه‌زيرى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ بۆ سەرخستنی چاکسازی و بنیادنانی سوپایەکی نیشتمانيی کوردستانی ڕاستەقینەیە و جێگەی ئومێدی هەمووانە.