وەزیری کاروباری پێشمەرگە پێشوازى له بەرپرسی ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق كرد

ڕۆژى چوارشه‌ممه ٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى، وه‌ك بەرپرسی ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق، جه‌نه‌ڕال هام، سه‌ردانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى كرد و له‌لايه‌ن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگەوه، پێشوازى لێ كرا.
وه‌زيرى پێشمه‌رگه ڕایگەیاند: جەنەڕاڵ هام، دۆستێکی ڕاستەقینەی گەلی کوردستان و هێزی پێشمەرگەیە، بە ناوی وەزارەته‌وه سوپاسی هاوکاری و پشتیوانيی بەردەوامی هاوپەیمانان، بە تایبەت ئەمه‌ریکا دەکەین بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، كه ڕۆڵێکی گرنگی بینیوە لە بەهێزکردنی ژێرخانی سەربازيی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرزکردنەوەی توانستی سەربازيی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی.
وەزیری کاروباری پێشمەرگە هیوای سەرکەوتنی بۆ جەنەڕاڵ هام لە ئەرکی داهاتوویدا خواست. هه‌روه‌ها ڕایگەیاند: هیوادارین پەیوەندییەکانمان بەرەوپێش بچن لەگەڵ ئەمه‌ریکا و وڵاتانی هاوپەیمان، هەرگیز ڕۆڵی دڵسۆزانەی ئێوە و هاوکارەکانتان لەیاد ناکەین.
هه‌روه‌ها بەرپرسی ڕاوێژکارانی سەربازيی هاوپه‌يمانان لە عێراق گوتى: دڵخۆشبووم لەم ماوەیەدا وەک تیمێکی پێکەوەیی کارمان بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاکسازيی هێزەکانی پێشمەرگە و دامەزراندنی فیرقەکان كرد، ئەمەش دەستکەوتێکی مەزنە، کە هەمووان هیوامان وایە پێشمەرگە هەمیشە یەکگرتووبێت.
لە بەشێکی ديكه‌ى قسەکانیدا جەنەڕاڵ هام، ستایشی ڕۆڵی وەزیری پێشمەرگە و ئەفسەرانی وەزارەتی کرد، کە هەمیشە هاوکاربوون و توانیویانە ئامانجی باڵا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەدەستبهێنن.