پشکنینی بەدواداچوون بۆ لیوای بیست و چواری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ئەنجام درا

ڕۆژانی ١٦ و ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتيی پشکنینی گشتی (المفتشية العامة)ی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، پشکنینی بەدواداچوونی کاروبارەکانی بۆ لیوای بیست و چواری پیادە ئەنجام دا.
پشکنینەکە لەلایەن لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتيی پشکنینی گشتيی وەزارەتی پێشمەرگە، بە سەرپەرشتيی عهبدولعهزیز حهمید، بەڕێوەبەڕی پشکنینی گشتی، لە چەند بەشێکی جیاواز ئەنجام درا.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشتر لیژنەکە پشکنینی فێرکاری بۆ لیوای بیست و چواری پیادە ئەنجام دابوو، تێيدا چەند ڕێکار و ڕێنماییەکیان به ليواكهدا بوو، ئەم پشکنینەش وەك بەدواداچوونێکە بۆ شێوازی بەڕێوەبردنی کاروبارەکان و دیاریکردنی ئاستی جێبەجێکردنی ڕێکار و ڕێنماییەکان، لە سەرجەم بەشەکانی لیوا.
شایانی باسە، پرۆسەی پشکنینی فێرکاری و پشکنینی تاقیکاری و پشکنینی لەناکاو، بەردەوام دەبن و سەرجەم یەکە و دامەزراوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەگرێتەوە.