پشکنینی تاقیکاری بۆ لیوای شەشی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ئەنجام درا

ڕۆژانی ٢ و ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتيی پشکنینی گشتی (المفتشية العامة)ی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پشکنینی تاقیکاری بۆ لیوای شەشی پیادە ئەنجام دا.
پشکنینەکە له چهند بهشێكى جياواز ئهنجام درا، لەلایەن لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتيی پشکنینی گشتيی وەزارەتی پێشمەرگە، بە سەرپەرشتيی عهبدولعهزیز حهمید. ئەم پشکنینەش وەک هەڵسەنگاندنێکە بۆ شێوازی بەڕێوەبردنی کاروبارەکان و دیاریکردنی ئاستی جێبەجێکردنی ڕێکار و ڕێنماییەکان، لە سەرجەم بەشەکانی لیوا.