سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی گشتيی هاوپەیمانان لە عێراق کرد

ڕۆژى دووشهممه ١٠ی ئاداری ٢٠٢٥، فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە جەنەڕاڵ هام، فەرماندەی گشتيی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لەو دیدارەدا، کە کۆڵۆنێڵ براندستێتەر فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، باس لە هەنگاوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی پرۆسەی چاکسازی و جێبەجێکردنی بەرنامە و پلانی ڕێکخستنەوەی هێزەکان کرا و هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەردەواميی ههماههنگى لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان.
لەسەر پرسی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگريی ئەمهریکا، سەرۆکی ئەرکان گوتى؛ دڵخۆشين بە ئەنجامەکانی ئەو یادشتنامەیە و دواجار کەشێکی لەبار بۆ پێویستيی بەردەوامبوونی ههماهەنگی. ههروهها ئەرکی پێکەوەبوونمان لەسەر پرسی چاکسازی ئەنجامی دڵخۆشکەری لێ هاتووهتە ئاراوە.