فەرماندەی فیرقەی سێی پیادە پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد

ڕۆژى پێنجشهممه ٦ی ئاداری ٢٠٢٥، لیوا هاشم سیتەیی، فەرماندەی فیرقەی سێی پیادە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ تۆماس ڕیتەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری كرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا، کە ئەفسەرانی بارەگای فیرقە ئامادەى بوون، گفتوگۆ لەبارەی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا كرا.
لای خۆیەوە فەرماندەی فیرقەی سێی پیادە، دوایین بەرەوپێشچوونی کاروبارەکانی فیرقەكهى خستەڕوو، بە تایبەت لە ڕووی کارگێڕی و مەیدانییەوە، دواتر باسیان لە کەموکوڕی و پێداویستیيەکان کرد.
لە کۆتایيی کۆبوونەوەکەدا، دیاريی ڕێزلێنان لە نێوان فەرماندەی فیرقەی سێی پیادە و فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.