فەرماندەی فیرقەی چواری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە تیمێکی نووسینگەی هاریکاريی ئاسایش کرد

ڕۆژى دووشهممه ٣ی ئاداری ٢٠٢٥، لیوا ڕوکن زاتیار حهسهن، فەرماندەی فیرقەی چواری پیادەى وهزارهتى كاروبارى پێشمهرگه، پێشوازی لە بەرپرسی جموجۆڵ و بەرپرسی کارگێڕيی هێزەکان له نووسینگەی هاریکاریی ئاسایش لە کونسولخانەی گشتيی ئەمهریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.
مەبەستى سهردانهكه بۆ لەنزیکەوە ئاگهداربوون بوو لە شێواز و بەرەوپێشچوونەکانی کاروبارەکانی فیرقە، بە تایبەت لەڕووی ڕاپەڕاندنی ئەرك و کاروبارە ئیدارییەکان و هەروەها چالاکبوونی فیرقە لە ڕووی مەیدانیيەوە، بۆ ئەمەش جموجۆڵی سەربازی (حرکات)ی فیرقەی چواری پیادە هەڵسەنگاندنی بۆ کرا، دواتر باس لە کەموکوڕی و پێداویستیيەکان کرا.