فەرماندەی فیرقەی چواری پياده پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد

ڕۆژى یەکشهممه ٢ى ئادارى ٢٠٢٥، لیوا ڕوکن زاتیار حهسهن، فەرماندەی فیرقەی چواری پیادە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ تۆماس ڕیتەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و تیمێکی یاوەری كرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا، کە ئەفسەرانی بارەگای فیرقەكه ئامادەى بوون، گفتوگۆ لەبارەی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا كرا. دواتر فەرماندەی فیرقەی چواری پیادە دوایین بەرەوپێشچوونەکانی کاروبارەکانی خستەڕوو لەڕووی کارگێڕی و مەیدانییەوە، لهگهڵ کەموکوڕی و پێداویستیيەکانی فیرقەكه.