لە لیوای بیست و یەکی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سیمینارێکی هۆشیاری بەڕێوەچوو

ڕۆژى سێشهممه ١١ی ئاداری ٢٠٢٥، لەژێر چاودێريی فەرماندەی لیوای ٢١ی پیادە، بەشی هۆشیاريی لیواكه، سیمینارێکی هۆشیاری بۆ ئەفسەر و پێشمەرگەکانی بارەگای لیوا و فەوجەکانی سەر بە لیوا ئەنجام دا.
لە سیمینارەکەدا باس لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیيەکان و خۆپاراستن لە خراپ بەکارهێنانی ئەو تۆڕانە کرا، دواتر ڕێنماییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، سەبارەت بە خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیيەکان و قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی بارەگا و سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگە خرایە ڕوو.