مەشق و ڕاهێنان لە یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بەردەوامە

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی ئاداری ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی لیوا ڕەفعەت عومەر، بەڕێوەبەری میرەی گشتیی سەربازی، عەمید فەرمان زراری، جێگری میرەی گشتی و بەڕێوەبەری بەشی مەشق لە کۆمپانیای ئەمینتۆمی ئەمەریکایی و ستافی مامۆستایان و ڕاهێنەرانی ئەمینتۆم، لە میرەی گشتیی سەربازی، خولەکانی فیتەری بۆ ئامێرەکانی ئەمەریکایی و چاککردنەوەی چەک کۆتاییان هات.
خولەکان ماوەی حەوت هەفتە بەردەوام بوون، ژمارەیەک پێشمەرگەی لیواکانی نۆ و بیست و یەکی پیادە بەشدار بوون، تیایدا بە تیۆری و پراکتیکی مەشق و ڕاهێنانیان، لەبارەی شێوازی چاککردنەوەی ئامێرە ئەمەریکاییەکان و چاککردنەوەی چەکە جۆراوجۆرەکان ئەنجام دا.