Skip to the content

وەزیری کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە ڕاوێژکاری هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد

بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئاداری ٢٠٢٥، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری كاروبارى پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ یان، ڕاوێژکاری سەربازيی شانشینی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لەو کۆبوونەوەكه‌دا وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: کۆڵۆنێڵ یان لە سەرجەم بوارە سەربازییەکاندا پشتیوان و هاوکاری وەزارەتی پێشمەرگە بووە و ڕۆڵى باڵاى ئه‌و به‌رز ده‌نرخێنين.
لەبارەی پاڵپشتیيەکانی هۆڵەندا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، شۆڕش ئيسماعيل ڕایگەیاند: ستایشی پشتیوانيی بەردەوامی شانشینی هۆڵەندا دەکەین، کە لە چوارچێوەی وڵاتانی هاوپەیمان و لە ڕێگەی ڕاوێژکاران و نێردە دیپلۆماسی و سەربازییەکانیان هەمیشە هاوکار و پاڵپشتی پرۆسەی چاکسازین لە وەزارەتی پێشمه‌رگه‌.
کۆڵۆنێڵ یان، دڵخۆشيی خۆی دەربڕى لە ماوەی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان بە کارکردن لەگەڵ تیمی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و ڕایگەیاند: دڵخۆشبووم لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە لە چەندین بواردا هاوکار و هەماهەنگ بووین پێکەوە، ئومێد دەکەم پرۆسەی چاکسازی بەرەوپێشتر بچێت.