بەرپرسی میحوەری شەش و فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان لیوای چواردەی پیادەیان بەسەر کردەوە

ڕۆژى چوارشهممه ١٩ی ئاداری ٢٠٢٥، سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری شهشى (مەخموور ـــ گوێڕ)ی هێزەکانی پێشمەرگە، کۆڵۆنێڵ ڕیتەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەریان لیوای چواردهی پیادەیان بەسەر کردەوە و لەلایەن علمی مزوری، فەرماندەی لیواكه و ئەفسەرانهوه پێشوازییان لێ کرا.
لە دیدارێکدا، کۆڵۆنێڵ ڕیتەر کۆتاییهاتنى ئەرکەکەی ڕاگەیاند و کۆڵۆنێڵ (کووپهر)ی وەک جێگرەوهی خۆی لە پۆستی فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان ناساند.
لای خۆیەوە سیروان بارزانی سوپاسی کۆڵۆنێڵ ڕیتەری کرد لەپای ئەو خزمەتەی، کە لە ماوەی ئەرکەکەیدا لە هەرێمی کوردستان پێشکەشى هێزەکانی پێشمەرگەی کردووە، هەروەها بەخێرهاتنی کۆڵۆنێڵ کووپهری کرد و هیوای خواست لە ئەرکەکەیدا سهركهوتوو بێت، دواتر شاندی میوان بە یاوەری بەرپرسی میحوەری شهش و فەرماندەی لیوای چواردهی پیادە، سەنگەرەکانی لیواكهيان بەسەر کردەوە.