Skip to the content

بەڕێوەبەری جموجۆلی سەربازيی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سەردانی لیوای هەژدەی پیادەی کرد

ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ ٢٧ی ئاداری ٢٠٢٥، سەلیم سورچی، بەڕێوه‌بەری جموجۆڵی سەربازی، بە مەبەستی بەربانگکردنەوە، سەردانی لیوای هه‌ژده‌ی پیادەی لە چیای قەرەچوغ کرد و لەلایەن فەرماندە و ئەفسەرانی لیوا و فەوجەکانیەوە پێشوازی لێ کرا.
ئامانج لەو سەردانەدا، ئاگه‌داربوونە لە بارودۆخ و ڕەوشی توانا سەربازییەکان و پێداویستیيە لۆجستییە گرنگەکانی لیواکە و فەوجەکانی، هەروەها چۆنیيەتی باشترکردن و ڕایيکردنی کاروبارەکانیان و گوێگرتن لە داواکارییەکانیان.