بەڕێوەبەری پشکنینی گشتيی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد

ڕۆژى سێشهممه ٢٥ی ئاداری ٢٠٢٥، عهبدولعهزيز حهمید، بەڕێوەبەری پشکنینی گشتيی وەزارەتى پێشمهرگه، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ ئەنتۆنیۆ، ئەفسەری هەماهەنگیی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری كرد.
لە دیدارێکدا، بەڕێوەبەری پشکنینی گشتی ڕوونکردنەوەی پێویستی لەبارەی کاروبارەکانی بەڕێوەبەرایەتيی پشکنینی گشتی خستەڕوو، کە بەپێی پلانی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتیيەکە، ساڵانە پشکنینی جۆراوجۆر بۆ یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دەدات.
دواتر باسیان لە پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هێزەکانی ئەڵمانیا و وەزارەتی پێشمەرگە كرد. لای خۆیەوە ئەفسەری هەماهەنگیی هێزەکانی ئەڵمانیا ئامادەیيی خۆی بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگیيەکی پێویست بۆ بەڕێوەبەرایەتيی پشکنینی گشتی دهربڕى، بە مەبەستی باشترکردن و بەرەوپێشبردنی کارەکانیان.